Добавлены профессиональными переводчиками и компаниями и на основе веб-страниц и открытых баз переводов.
attributes
دیاردەکان، دیارخەرەکان، تایبەتمەندییەکان، دانستەکان [چاپگەری]: ڕەوشی چاپگەریی جیاکەرەوە (نابڕی)، ڕەوشێکی چاپگەرییە کە بەگران بەرەنووس گوزارشتی لێ دەکڕێت، بۆیە پشت بەباسکردن دەبەستڕێت لەجیاتی ڕەنووس و بڕ، وەک پیسبوونی ڕووبەرە ناچاپگەرییەکان، یان مەرەکەب بەشنەکردنی ھەندێ ڕووبەر، یان بەمەرەکەب پیسکردنی ڕووبەری تر، یان خووساندنی پشتەکەی، یان مەرەکەب دادانی و لەو دیوەوە دەرکەوتنی و، وەک پاکوتەمیزیی بڕین و دیمەن و ڕاددەی بوونی شینبوونەوەو ڕووشان یان کون و چاڵ، یان مەودای ڕێک و پێکیی باری وێنە لەچاو دەقدا (ئاخاوتن) یان کەوتنە ناوەڕاستی ناونیشانی کتێب، یان گونجانی باری ئەو ناونیشانە لەگەڵ ناوی دانەر یان شێوازی بەشکاری و کارسازی و گەلێکی تریش ڕەوشی جۆری، کە بەپلەی یەکەم بەستراوە بە چێژوەرگرتن و ھەستپێکردن و شەقڵکاری و قەبڵاندنی کەسی، بۆیە بەڕێگەی نرخاندنی ڕەوشە جۆرییەکان دەڵێن، ھەستە تاقیکردنەوەکان.