전문 번역가, 번역 회사, 웹 페이지 및 자유롭게 사용할 수 있는 번역 저장소 등을 활용합니다.
خه‌ندان ـ به‌رپرسێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاشكرای ده‌كات ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی مانگی 8ی هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كرێت كه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه. چێنه‌ر خه‌فاف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: ئه‌م هه‌فته‌یه كۆتایی دێت به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب. وتیشی: "به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه به ئێمه دراوه ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه ده‌درێت كه تا ئێستا مووچه‌ی مانگی (ئاب) یان وه‌رنه‌گرتووه، پاشانیش به‌رنامه‌ی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول داده‌ندرێت". وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له 30ی ئه‌یلولی 2014 ده‌ستیی كردوه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاب، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده، ناوخۆ، ته‌ندروستی، خوێندنی باڵا، كشتوكاڵ، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، ئاوه‌دانكردنه‌وه و ده‌سته‌كان و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه و چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی تر مووچه‌ی ئابیان وه‌رنه‌گرتووه. چێنه‌ر خه‌فاف ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، پاره‌ی مووچه‌ی مانگی 8ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی نه‌دراوه له لایه‌ن حكومه‌ت دابینكراوه، وتیشی: "له داهاتی نه‌وت و ناوخۆ توانیویه‌تی مووچه‌ی مانگی 8ی ئه‌و فه‌رمانگانه دابین بكات كه تا ئێستا نه‌دراون". مانگانه وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران پێویسی به 850 ملیار دینار هه‌یه.
بدون مواد حافظة
연관성이 낮은 일부 인적 번역은 숨겨져 있습니다.
연관성이 낮은 결과 표시.